به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به KNN گه‌یشتون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزێكی ئاسایش له‌شاری دهۆك ئۆفیسی كه‌ناڵی KNNی داخست، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه ئاسایشی هه‌ولێر سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسانی ئۆفیسی هه‌ولێری كه‌ناڵی KNNی له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد و سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامداون.
ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسانی KNN له دهۆك و هه‌ولێر له‌كاتێكدایه، كه هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی ئۆفسی هه‌ولێر و دهۆكی كه‌ناڵی NRT له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركران.