دوای 270 رۆژ كابینه‌ی 8 حكومه‌ت پێكهات و وه‌زیره‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد، له‌دۆخێكی قه‌یراناوی سیاسی و ئابوری‌دا، به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی كوردستان ئومێدیان وایه كابینه‌ی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌ت كه ده‌رئه‌نجامی ده‌نگی لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 21ی ئه‌یلولی رابوردوه‌و كابینه‌یه‌كی بنكه فراوانه.
كارنامه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێبكات و گرفت و قه‌یرانه درێژخایانه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ربكات، KNN له‌م راپۆرته‌دا دیارترین خاڵه گرنگه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی 8 ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ئه‌و كابینه‌یه كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات.
دواجار دوای 270 رۆژ له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له 21ی ئه‌یلولی ساڵی رابوردو، كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهات و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد.
دروستكردنی كابینه‌ی هه‌شته‌م، كه ته‌واوی حزبه براوه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌یلولی رابوردو تیایدا به‌شدارن، له‌كاتێكدایه دۆخی سیاسی عێراق به‌گشتی و دۆخی سیاسی هه‌رێم به‌تایبه‌تی له دژوارترین ساته‌كانی خۆیدایه‌و رووداوه‌كان و پێشهاته سیاسیه‌كان زۆر به‌خێرایی رووده‌ده‌ن.
به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانیش ئومێدیان وایه كابینه‌ی هه‌شته‌م دۆخی خراپی ئابوری و سیاسی هه‌رێم چاره‌سه‌ربكات.
كابینه‌ی هه‌شته‌م له‌كارنامه‌كه‌ی خۆیدا، سه‌ره‌ڕای سوپاسكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌خۆڕاگرییان له‌چاوه‌ڕوانی دواكه‌وتن و درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی دروستبونی كابینه‌كه، سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌كات ده‌رباره‌ی خۆڕاگرییان به‌رامبه‌ر به‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌هۆی بڕینی به‌ناهه‌ق و ناده‌ستوری بودجه‌ی هه‌رێمه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه نواندویانه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و بژێوی و گوزه‌رانی هاوڵاتیان كردووه.
كارنامه‌كه‌ی حكومه‌ت
*كابینه‌ی 8 خۆی به كابینه‌ی كارا‌و شه‌فاف و به‌دامه‌زراوه‌بوو ده‌ناسێنێت و كار بۆ چه‌سپاندنی هاوڵاتیبوون و ئاشتی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ ده‌كات
*كابینه‌ی 8 سه‌روه‌ریی یاسا‌و یه‌كسانی و چاكسازیی ڕاسته‌قینه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی جێبه‌جێ ده‌كات و بنه‌مای هاوڵاتیبوون پێوه‌ری یه‌كه‌مه بۆ دابینكردنی مافه‌كان‌و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان
* كابینه‌ی 8 به یاسا‌و دامه‌زراوه‌ییكردن، ده‌سه‌ڵاته‌كان و حكومه‌ت و حزب له یه‌ك جیاده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌ها لایه‌نه به‌شداره‌كانی كابینه‌ی هه‌شت به‌شدارده‌بن له بڕیاردان و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان و به‌رپرسیارێتییه‌كاندا
* لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت كارده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به هاوڵاتییانیان داوه، هه‌روه‌ها كاركردنی چه‌ند حزبێكی جیاواز له حكومدا ده‌كرێته بنه‌مای به‌هێزكردنی دیموكراسی
* پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌و جیاوازیی بیربۆچوون‌و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی هه‌رێم ده‌باته ئاستێكی نوێ له مێژوودا‌و ده‌بێت هه‌نگاو بنێین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی نه‌وه‌ی پێش خۆمان و كوردستانێكی ئارام
*ئه‌م كابینه‌یه كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد ده‌كات به‌تایبه‌ت له پرسی ماده‌ی 140 دا و به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و كه‌سانی شاره‌زا ئه‌نجومه‌نی دانوستان پێكده‌هێنێت
* سامانه سروشتییه‌كان ده‌كاته هۆكاری به‌هێزبوون و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی هاوڵاتییانی هه‌رێم و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و گه‌شتوگوزار و بازرگانی و خزمه‌تگوزاری په‌ره‌پێده‌دات و جیاوازیی گوند‌و شار كه‌م ده‌كاته‌وه
* كابینه‌ی 8 كارده‌كات بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و ئه‌نفالكراوان‌و كیمیاییباران‌و زیندانییانی سیاسی و ڕێكخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نیشته‌جێبوون و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوون
*كابینه‌ی 8 كارده‌كات بۆ باشكردنی ژیان‌و گوزه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم و به ڕێكاره یاساییه‌كان دادپه‌وه‌رانه چاو به سیسته‌می مووچه‌و خانه‌نشینیدا ده‌خشێنێته‌وه
* كابینه‌ی 8 كارده‌كات بۆ به نیشیتمانیكردنی كه‌رتی وزه‌و جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم و دروستكردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاته‌كانی نه‌وت
* كابینه‌ی 8 كارده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان‌و ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و ڕێگری ده‌كات له پاوانكاری بازاڕ‌و كۆمپانیا‌و پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان