ئه‌ندامێكی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت به بڕِیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا ناكات, به‌وپێیه‌ی دانیشتنه‌كه به‌ڕێكاری یاسایی خۆیدا تێنه‌په‌ڕِیوه و كۆده‌نگی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر نییه.
دكتۆر شۆڕش حاجی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ KNN ڕایگه‌یاند، دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له خزمه‌ت ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا نییه و خزمه‌ت به یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان ناكات.