هەرێم؛ ئامارەكانی پێشێلكاریی بەرامبەر رۆژنامەنوسان روو لە هەڵكشانە

06:03 - 25/10/2018
کوردستان

لە نۆ مانگی رابردودا 194 پێشێلكاریی بەرامبەر 322 رۆژنامەنوس ‌و دەزگاو رێكخراو خۆپیشاندەر كراوە 
 لە نۆ مانگی رابردوودا 14  كەناڵ داخراون یان پەخشیان راگیراوە.
 لە نۆ مانگی رابردوودا 24 رۆژنامەنوس دەستگیر كراون  
 لە نۆ مانگی رابردوودا 85 رێگرتن لە روماڵی دەزگاكانی راگەیاندن تۆماركراوە  
لە نۆ مانگی رابردوودا 20 حاڵەتی هەڕەشەكردن لە چالاكوانان تۆمار كراوە  
لە نۆ مانگی رابردوودا 67 خۆپیشاندەر دەستگیر كراون 

بەپێی ئاماری دووەمین كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان‌و گروپی پاڵپشتی میدیاو ئازادی رادەربڕین، لە ماوەی نۆ مانگی رابردوی ساڵی 2018 دا لە هەرێم 194 پێشێلكاری بەرامبەر بە 322 رۆژنامەنوسان ‌و دەزگاكانی راگەیاندن ‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی ئەنجامدراون، رۆژنامەنوسان ترسیی خۆیان لە هەڵكشانی پێشێلكاریەكان پیشان دەدەن  لە ژێر دەسەڵاتی دەزگاو هێزە ئەمنیەكاندا.

ماوەی دوو رۆژە لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی دووەمین كۆڕبەندی كۆمەڵایەتی كوردستان‌و گروپی پاڵپشتی میدیاو ئازادی رادەربڕین بەڕێوە دەچێت، كە تێدا كار لەسەر چەند تەوەرێك دەكرێت یەكێك لەوانە ئازادی رادەڕبڕین‌و كاری میدیای ‌و رێكخراوەیی بووە لە هەرێم. 

بەپێی راپۆرتی یەكێك لە رێكخراوە بەشداربووەكانی ئەو كۆڕبەندە لە نۆ مانگی رابردوودا لەهەرێمی كوردستان 194 پێشێلكاری بەرامبەر 322 رۆژنامەنوس‌و دەزگاو رێكخراو و خۆپیشاندەركراون. 

رێكخەرانی كۆڕبەندەكە و رۆژنامەنووسان مەترسی خۆیان لە هەڵكشانی ئامارەكان نیشان دەدەن ئەوان دەڵێن: مەترسی هەیە لەسەر ئازادی رادەبڕین. 

هاوكات پارێزگاری سلێمانی وەك پاڵپشتیەك بۆ پرۆژەی پشتیوایانی لە ئازادی ڕادەربڕین داوای راسپاردەكانی كرد بۆ كاركردن لەسەری.

342 جار خوێندراوەتەوە