ڕوسیا؛ لە یەک شەودا 597 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 26 موشەکی بالیستیکی ئاراستەی ئۆکرانیا کرد

KNN : Kurdish News Network
12:57 - 12/07/2025
کوردستان
+
-


هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، روسیا هێرشەکانی چڕتر کردوە و تەنها شەوی ڕابردو بە 597 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 26 موشەکی بالیستیکی وڵاتەکەیانی کردوەتە ئامانج.

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ هەینی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، "دوژمن بە 623 چەکی ئاسمانی هێرشێکی دەستپێکردوە"، ڕونیشیکردوەتەوە، ئەو چەکانە597 یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بون، لەگەڵ   26 موشەکی بالیستیکی .

ئاماژەیان بەوەشکردوە، نزیکەی 344 لەوانە خراونەتە خوارەوە، کە 25 موشەک و 319 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بون.

میدیا و بەرپرسانی ئۆکرانیاش بڵاویان کردەوە کە هێرشەکانی ڕوسیا ناوچەکانی دور لە هێڵەکانی پێشەوەی کردەوەتە ئامانج و زیاتر ناوچەی نیشتجێبون ئامانجی هێڕشەکان بون.

142 جار خوێندراوەتەوە