سلێمانی؛ چوار هۆڵی نەشتەرگەری گشتی بەهۆكارێكی نادیار داخراون

KNN : Kurdish News Network
03:43 - 19/10/2018
کوردستان
+
-

بەهۆكارێكی نادیار چوار هۆڵی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی داخراون، سەرچاوەیەكی ئاگاداریش دەڵێت پێدەچێت بۆ ئەوە بێت كە نەخۆشەكان ڕوو لەنەخۆشخانە تایبەتەكان بكەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست KNN كەوتووە ئەو چوار هۆڵە لەساڵی 2016 وە تەواوكراون ‌و سیانیان تایبەتن بە نەشتەرگەری گشتی و یەكێكیشیان تایبەتە بە نەشتەرگەری شكاوی.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا وەزیری تەندروستی جارێكی تر ئەم هۆڵانەی كردەوە بەڵام دواتر داخرانەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار دەڵێت پێدەچێت ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەبێت كە نەخۆشەكان ڕوو لەنەخۆشخانە تایبەتەكان بكەن كە لەلایەن بەرپرسانی یەكێتی و پارتیەوە خاوەنداریەتی دەكرێن.

3802 جار خوێندراوەتەوە