نرخی بەنزین لە هەولێر تا دێت بەرز دەبێتەوە، بەرپرسانی ئیداری شارەكەش چاویان لە دەستی بەغدایەو دەڵێن: پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی بۆرسەی جیهانییەوە هەیە.
ئێستا شۆفێران تەنها رەخنە لە گرانییەكەی ناگرن، بەڵكو پێیانوایە پیسی و گۆڕینی جۆرەكەی گرفتی زۆری بۆ دروستكردوون.
تا دێت نرخی بەنزین لە هەولێر بەرز دەبێتەوە، ماوەی چەند رۆژێكیشە نرخی هەر لیترێك 50 تاوەكو 75 دینار بەرزبۆتەوە.
ئێستا حكومەتی هەرێم چاوی لە دەستی بەغدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر دەڵێت: حكومەت ناتوانێت هاوكاری كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی بەنزین بكات، جگە لەمەش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەهۆكار دەزانێت و داوا لە بەغداد دەكات هاوكاربێت بۆ چارەسەری كێشەكە.
لە سنوری پارێزگای هەولێر 12 كۆمپانیا بەفەرمی مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزینیان هەیە، جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شوفێران رەخنە لە خراپی كوالێتی بەنزین دەگرن، لەكاتێكدا تەنها لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ، لەسنوری پارێزگای هەولێر زیاتر لە (30) بەنزینحانە سزادراون بەو هۆیەوە.
3316 جار خوێندراوەتەوە