رێكخەری گشتی گۆڕان: دەمانەوێت لەڕێگەی سندوقی دەنگدانەوە گۆڕانكاری ئەنجام بدەین
عومەر سەید عەلی: بەدەنگەكانتان تۆڵە لە دەسەڵاتداران بكەنەوە
عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، گۆڕان هێزێكی مەدەنیە و دەیەوێ گۆڕانكاری لەرێگەی سندوقی دەنگدانەوە ئەنجام بدات.
لەمیانی بەشداریكردنی لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لەهەولێری پایتەخت رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان داوای لە خەڵكی كوردستان كرد لەرۆژی دەنگداندا بچنە سەرسندوقەكانی دەنگدان و تۆڵە لە دەسەڵاتداران بكەنەوە، راشگەیاند، هەركەسێك نەچێت بۆدەنگدان مانای وایە رازیە بە دەسەڵاتی پارت و یەكێتیەو دەیەوێت لە دەسەڵاتدا بمێننەوە.
6988 جار خوێندراوەتەوە