پێشبینی دەکرێت
لە سبەینێوە کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بەهۆیەوە
پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم ببنەوە، هاوکات لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری
نمەباران و هەورەبروسکە هەیە.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ دووشەممە، لە ئەنجامی کاریگەریی سەرەتایی بارستە
هەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما
بەراورد بە ئەمڕۆ سێ بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە. هاوکات ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری
ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی پەڵەهەور لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا.
سەبارەت بە
ئەگەری دابارین، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، لە ناوچە
شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران بەشێوەیەکی کورتخایەن لە نێوان
کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە، ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و بڕێک بارانی کەم هەیە.
هەر بەپێی
پێشبینییەکان، لە ڕۆژی سێشەممەوە کاریگەریی ئەو بارستە هەوا فێنکە زیاتر دەبێت و
بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.
171 جار خوێندراوەتەوە