بڕیاری ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی کەمترین مووچەی خانەنشینی بۆ کرێکارانی
کەرتی تایبەت بە بڕی 500 هەزار دیناری مانگانە، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕیارەکەی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 24 ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەکۆی دەنگ لەسەر
پێشنیارێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کرابوو بۆ ئەوەی کەمترین
مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت بکرێتە 500 هەزار دینار، دەکەوێتە بواری
جێبەجێکردنەوە.
ئەم هەنگاوەش دوای جێبەجێکردنی یاسای
خانەنشینی یەکگرتوو دێت لە هەرێمی کوردستان، کە کەمترین مووچەی خانەنشینی کەرتی
گشتی بە هەمان بڕ دیاریکردووە.
لە بڕیارەکەدا هاتبوو،
هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری،
ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاری و جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەردەکەن.
152 جار خوێندراوەتەوە