وەزارەتی
دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لەگەڵ سوڵتانیشینی عومان ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیدان
بە گفتوگۆکانیان، بەمەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەبارەی گەرووی هورمز.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، ئەو گفتوگۆیانەی دوێنێ لەگەڵ
عومان ئەنجامدراون، تایبەت بوون بە ئامادەکارییەکان بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی هاتوچۆ
و جوڵەی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.
وەزارەتەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندێکی وڵاتی قەتەریش بەشدارییان لە بەشێکی ئەو
گفتوگۆیانەدا کردووە، کە لە سوڵتانیشینی عومان بەڕێوەچوون.
55 جار خوێندراوەتەوە