سوپای ئەمریکا: 140 پێگەی ئێرانمان بۆردومان کرد

KNN : Kurdish News Network
08:55 - 12/07/2026
کوردستان
+
-

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، لە گەڕی سێهەمی هێرشەکانیان 140 پێگەی سەربازی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی تاران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.

 

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕوونیکردەوە ئەم قۆناخەی هێرشەکان دوای پێکانی 140 ئامانجی سەربازیی ئێران کۆتاییهاتووە، تێیدا فڕۆکە جەنگییەکان لە بنکە زەمینی و دەریاییەکانەوە بەشدارییان کردووە، لەگەڵ بەکارهێنانی درۆن و کەشتییە جەنگییەکان کە تەقەمەنیی ورد و پێشکەوتوویان بۆ پێکانی ئامانجەکان بەکارھێناوە.

 

بەگوێرەی بەیاننامەکە، هێرشەکان چەندین شوێنی گرتووەتەوە لەوانە پێگەکانی هەڵدانی مووشەک و درۆن، دامەزراوە دەریاییەکان، کۆگاکانی تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی، لەگەڵ تۆڕەکانی پەیوەندی و بنکەکانی چاودێری لەسەر کەناراوەکانی ئێران.

 

سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە هێزەکانی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکێک لە فراوانترین ئۆپراسیۆنە ئاسمانی و دەریاییەکانیان ئەنجامداوە کە زیاتر لە 300 پێگەی سەربازیی گرتووەتەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی کرابوونە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.

102 جار خوێندراوەتەوە