وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکانی تایبەت بە تۆمارکردن و وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکارانی لە دامەزراوە پەروەردەییە حکومییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاوکردەوە و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی هەمان ڕێکارەکانی ساڵی پێشوو دەکاتەوە
بەپێی ئەو نووسراوە فەرمییەی کە وەزیری پەروەردە ئیمزای کردووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، پرۆسەی وەرگرتن لە باخچەی منداڵان و پۆلی یەکەمی بنەڕەتی و جیاکردنەوەی قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ قۆناغی ئامادەیی، لە ڕێکەوتی 15ی 7ی 2026 دەستپێدەکات و تا 19ی 8بەردەوام دەبێت
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی پەروەردە تەمەنی دیاریکراوی بۆ قۆناغەکانی خوێندن داناوە، بە جۆرێک بۆ باخچەی منداڵان قۆناغی یەکەم ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە لە نێوان 1ی 1ی 2022 تا 31ی 12ی 2022 لەدایکبوون، قۆناغی دووەمیش بۆ لەدایکبووانی ساڵی 2021 دیاریکراوە، هاوکات بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتیش ئەو منداڵانە وەردەگیرێن کە لە ساڵی 2020 دا لەدایکبوون
سەبارەت بە وردەکارییە کارگێڕییەکان، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە تا ڕێکەوتی 30ی 8ی 2026 سەرجەم پۆلەکان جیاکرابێتنەوە و ناوی قوتابیان لە سیستەمی ئەلیکترۆنی (E-parwarda) تۆمار کرابن، هەروەها 6ی 9ی 2026 وەک دوا وادە بۆ دابەشکردنی بەشەوانەی مامۆستایان و تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانە لە سیستمەکە دیاریکراوە
278 جار خوێندراوەتەوە