حزبی دیموکرات: 5 پێشمەرگەمان شەهید بوون

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 02/07/2026
کوردستان
+
-

حزبی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد لە پێکدادانێکدا لە نزیک پیرانشار 5 پێشمەرگەیان ژیانیان لەدەستداوە و میدیاکانی ئێرانیش باس لە کوژرانی 11 ئەندامی حزبەکانی رۆژهەڵات دەکەن.

 

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاوی کردەوە: لە پێکدادانێک لە ناوچەی پیرانشار، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانیان، پێنج پێشمەرگە شەهید بوون.

 

لەبەرامبەردا میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویانکردەوە، لە دوو پێکدادان دا لە نزیک پیرانشار و سەردەشت 11 ئەندامی حزبە کوردییەکان کوژراون.

 

لە رۆژانی رابردووشدا لە نزیک مەهاباد لە شەڕ و پێکدادانێکی دژواردا کە دوو رۆژی خایاند، چوار گەریلای پەژاک ژیانیان لەدەستدابوو.

140 جار خوێندراوەتەوە