وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و تەندروستیی گشتی، رێنمایی و رێکاری توندی بۆ رێکخستنی هاوردەکردن، فرۆشتن و بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە دەرکرد کە بۆ لەباربردنی کۆرپەلە بەکاردەهێنرێن
بەپێی رێنماییە نوێیەکە، هاوردەکردنی ئەو جۆرە دەرمانانە تەنها بۆ ئەو کۆمپانیا و بریکارانە رێگەپێدراوە کە مۆڵەتی فەرمییان هەیە و پابەند دەبن بە رێسا و رێنماییەکانی وەزارەتەوە. وەزارەتی تەندروستی بە روونی جەختیکردووەتەوە، فرۆشتنی ئەم دەرمانانە لە دەرمانخانەکان بە شێوازی ئازاد بە تەواوی قەدەخەیە و نابێت بەبێ رەچەتەی فەرمیی پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان و منداڵبوون بدرێن بە هاووڵاتییان
ئەو دەرمانانەی خراونەتە چوارچێوەی ئەم رێکارییە توندانەوە بریتین لە:
(Mifepristone, Misoprostol, Dinoprostone, Carboprost, Methotrexate, Oxytocin, Ergometrine) و حەبە هۆرمۆنییەکانی کۆنترۆڵکردنی منداڵبوون بە ژەمە بەرز (High dose combined oral contraceptives)
102 جار خوێندراوەتەوە