پارێزەرانی د. عەبدولـەتیف: بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا نایاساییە و تانەی لێدەدەین

KNN : Kurdish News Network
03:33 - 01/07/2026
کوردستان
+
-

بریکارانی یاسایی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد ڕایدەگەیەنن؛ بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی "نایاساییە" و تانەی لێ دەدەن، هاوکات سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە کە ئاراستەی بریکاردارەکەیان کراون.

 

هەریەک لە عەتا عوسمان حوسێن و ئارام ڕەزا سەعید، وەک بریکارانی یاسایی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد مستەفا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو لیژنەیەی بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی ناوبراو پێکهێنراوە، پێشێلکاریی یاسایی زۆری بەرامبەر بە کەیسەکە کردووە.

 

بریکارە یاساییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە بە هیچ شێوازێک دان بەو تۆمەتانەدا نانێن کە بۆی دروستکراون، هەروەها دژایەتیی خۆیان بۆ بڕیارەکەی وەزیری خوێندنی باڵا دەردەبڕن و دەڵێن: "ئێمە تانە لە بڕیارەکەی وەزیری خوێندنی باڵا دەدەین و بڕیارەکە بە نایاسایی دەزانین."

47 جار خوێندراوەتەوە