دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند؛
کۆبوونەوەیەکی زۆر باشیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجامداوە و جەختیش دەکاتەوە کە لە
هەنگاوەکانیان بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمیی ئێران و لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی
ئەو وڵاتە پاشگەز نابنەوە.
ترەمپ لە
لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کۆبوونەوەکان سەبارەت بە پرسی ئێران زۆر بە باشی
بەڕێوەدەچن و ئەو وڵاتەش هەنگاوێکی گەورەی سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە بڕیوە. وتیشی: "بەردەوامین
لەسەر ڕێڕەوی داماڵینی چەکی ئەتۆمیی ئێران و بە هیچ شێوەیەک لە لەناوبردنی بەرنامە
ئەتۆمییەکەیان پاشگەز نابینەوە."
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ باسی لەوە کرد کە هەفتەی ڕابردوو گورزی قورسیان ئاراستەی
ئێران کردووە. هاوکات تیشکی خستە سەر لایەنی ئابووری و ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی
بازاڕە داراییەکان و دابەزینی نرخی نەوت، هەروەها دابەزینی نرخی کاڵاکانی
کۆمپانیاکانی تاکفرۆشی، لە بەرژەوەندیی هەموواندایە.
88 جار خوێندراوەتەوە