ئاژانسی هەواڵی
فارس بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونی
دۆناڵد ترەمپ، بەرپرسانی ئێران ڕێگە نادەن لەو ڕۆژەدا ڕێککەوتنەکە واژۆ بکرێت.
بەپێی
زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ڕۆژی 14 حوزەیران کە دەکاتە یەکشەممە، ڕۆژی لەدایکبوونی
ترەمپە و چاودێرانیش پێیان وایە، پێداگریی ناوبراو بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەو
ڕۆژەدا، هەوڵێکە بۆ بەکارهێنانی بۆنەکە بە شێوەیەکی ڕەمزی و قۆستنەوەی وەک
ڕووداوێکی بانگەشەیی بۆ خۆی.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی ڕوونی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بەوەی کە
ڕێککەوتنەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، وا دەردەکەوێت تیمی دانوستانکاری ئێران
ئاگاداری ئەو مەرامە شاراوەیەن و ڕێگە بەو جۆرە مانۆڕە میدیایی و پڕۆتۆکۆڵییە
نادەن.
84 جار خوێندراوەتەوە