بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری ڕووسیای فیدراڵ دەکا

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 11/06/2026
کوردستان
+
-

دلێر عەبدولخالق ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزوتنەوەی گۆڕان، لە شاری هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری ڕووسیای فیدراڵ کرد و پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی گۆڕانی گەیاندە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا و گەلانی ئەو وڵاتە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری هەولێر ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری ڕووسیای فیدراڵ بەڕێوەچوو ، ڕێوڕەسمەکە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ڕووسیاوە ڕێکخرابوو، کە تێیدا ژمارەیەک لە نوێنەرانی دامەزراوە فەرمییەکان،و حیزبە سیاسییەکان و دیپلۆماتکاران ئامادەبوون. نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لەمیانی بەشداریکردنیاندا، هیوای سەرکەوتنیان بۆ کۆماری ڕووسیای فیدراڵ خواست.


لەلایەن خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان، جەختی لە پەیوەندییە دۆستانە و مێژووییەکانی نێوان کورد و کۆماری ڕووسیای فیدراڵ کردەوە. هەروەها پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سیستمی فیدراڵیزم لە عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

81 جار خوێندراوەتەوە