وەزارەتی
پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری تەواوەتی بەشداربووانی تاقیکردنەوەکانی
پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ خولی یەکەم لە ساڵی خوێندنی (2025 - 2026) بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ
زیاتر لە 117 هەزار قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکاندا
دەکەن.
بەپێی ئەو
ئامارانەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن کۆی گشتی 117 هەزار و 142 قوتابی لە هەموو پارێزگا و ئیدارە
سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان مافی بەشداریکردنیان هەیە. لەو ژمارەیە 88 هەزار و 116 قوتابی لە بەشی زانستی، 26 هەزار و 431 قوتابی لە بەشی وێژەیی و دوو هەزار و 595 قوتابیش لە بەشی پیشەیین، کە تاقیکردنەوەکانیان بەسەر دوو هەزار و سێ هۆڵدا
دابەشکراون.
لەسەر ئاستی
پارێزگاکان، پارێزگای هەولێر بە 38 هەزار و 63 قوتابی زۆرترین ڕێژەی بەشداربووی هەیە، دوای
ئەویش پارێزگای دهۆک دێت بە 27 هەزار و 266 قوتابی، پاشان پارێزگای سلێمانی بە 26 هەزار و 563 قوتابی و پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و 590 قوتابی تێدایە.
سەبارەت بە
ئیدارە سەربەخۆکانیش، لە سۆران شەش هەزار و 398 قوتابی، لە گەرمیان پێنج هەزار و 356 قوتابی و لە ڕاپەڕینیش چوار هەزار و 988 قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکانی خولی
یەکەمی پۆلی 12ی ئامادەییدا دەکەن.
63 جار خوێندراوەتەوە