پشتیوان
پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا ڕایگەیاند، لە
هەفتەی داهاتوودا پلەکانی گەرما پێنج بۆ حەوت پلە نزم دەبنەوە و دواتریش شەپۆلێکی
گەرما ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
پێنجوێنی
ئاماژەی بەوە کردووە، لە مەودای نێوان (14 بۆ 16)ی ئەم مانگەدا، بارستە هەوایەکی
نیمچە فێنک و ساردی لاواز ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. بەهۆیەوە
پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی پێنج بۆ حەوت پلە نزم دەبنەوە،
هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت و ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارینیش هەیە.
سەبارەت بە
کەشوهەوای ڕۆژانی دواتر، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە مەودای (17 بۆ 22)ی مانگ،
شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ناوچەکان دەکات و جێگیر دەبێت.
هاوکات
ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئەو شەپۆلی گەرمایە کاتی دەبێت و دواتر بۆ ماوەیەک جارێکی
دیکە بارستە هەوای نیمچە فێنک دەگەڕێتەوە.
521 جار خوێندراوەتەوە