بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە هەولێر

KNN : Kurdish News Network
04:59 - 11/06/2026
کوردستان
+
-

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە سنووری پارێزگای هەولێر و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی لێ کەوتووەتەوە

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان، کاتژمێر (12:55)ی خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ی 6ی 2026)، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو (درۆن) لە جۆری (حەدید 110)، هێرش کراوەتە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهاتووە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر کۆگاکە گەیاندووە. هاوکات دەزگاکە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە "تیرۆریستییانە" دەکات کە شوێنە سڤیل و مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج

 

 

103 جار خوێندراوەتەوە