زیادکردنی منداڵانی خوار 12 ساڵ بۆ سەر پسوولەی خۆراک کرایەوە

KNN : Kurdish News Network
04:04 - 10/06/2026
کوردستان
+
-

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، پرۆسەی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەنی 12 ساڵ بۆ سەر پسوولەی خۆراک لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە دەستی پێکردەوە و بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێریش مەرج و ڕێنماییەکانی بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیاند

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر لە ئاگادارییەکی فەرمیدا بۆ هاووڵاتیان ڕایگەیاند: "لە ئێستادا هاووڵاتیان دەتوانن ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە کارتی نیشتمانیی منداڵەکە، وێنەیەکی نوێی منداڵەکە و کارتی نیشتمانیی باوک یان دایکی منداڵەکە ئامادە بکەن

 

 

لە ئاگادارییەکەدا ئەوەش ڕوونکرایەوە کە ئەگەر منداڵەکە دایک و باوکی نەمابێت، ئەوا دەبێت وێنەی وەفاتنامەی یەکێکیان پێشکەش بکرێت

 

سەبارەت بە شێوازی پێدانی شایستە داراییەکان و ڕاییکردنی مامەڵەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ تۆمارکردنی ناوی منداڵ پێویستە یەکێک لە کارتەکانی "ڤیزە کارتی بانکی جنووب" یان "کیو کارت (Q Card)" بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەکاربهێنرێت

 

 

هۆشداریش دەدات کە هەر هاووڵاتییەک لە کاتی تۆمارکردنی ناوی منداڵەکەیدا لە سیستەمە ئەلیکترۆنییەکە تووشی کێشە بوو، دەتوانێت سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات بە مەبەستی هاوکاریکردن و ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەکەیدا.

163 جار خوێندراوەتەوە