چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پرسی تەواوکردنی کابینەی وەزاری کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:29 - 01/06/2026
عێراق
+
-

چوارچێوەی هەماهەنگی بەم نزیکانە بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی هەستیاری سیاسی و ئابووری کۆدەبێتەوە، لەوانە پرسی تەواوکردنی کابینەی وەزاری و رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی.

 

  محەمەد حەسەن ساعدی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی و توێژەری سیاسی، لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی (سەباح)ی ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەکە تاوتوێی میکانیزمەکانی دیاریکردنی جێگرەوە بۆ ئەو وەزیرانە دەکات کە متمانەی پەرلەمانیان بەدەستنەهێناوە، لەگەڵ بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان پێکهاتەکانی چوارچێوەکە بۆ گەرەنتی تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت و هەنگاونان بەرەو ڕێکارە دەستوورییەکان و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت.
ڕوونیشیکردووەتەوە، کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکە دۆخی ئابووری لە سایەی قەیرانی دارایی ئێستادا دەخاتە ڕوو، جگە لە باسکردنی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق.

 

ساعدی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئاراستەیەک هەیە بۆ خستنەڕووی چەندین تێڕوانین بە ئامانجی باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان، پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، و کەمکردنەوەی ڕۆتین بۆ ڕاکێشانی سەرمایە.

 

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و توندوتۆڵکردنی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تێوەگلاوان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا لەخۆدەگرێت، بەشێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوی چاکسازیی کارگێڕی و داراییدا.

109 جار خوێندراوەتەوە