سزای لەسێدارەدان (بە هەڵواسین تا مردن) بۆ عەجاج حەردان

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 20/05/2026
عێراق
+
-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی دەرکرد، بە تاوانی تێوەگلانی لە کۆمەڵکوژیی کورد و ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە زیندانی نوگرەسەلمان

 

دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، لە نووسراوێکدا ، بڕیاری لەسێدارەدانی (بە هەڵواسین تا مردن)ـی بۆ ئەو تاوانبارە بڵاوکردەوە. دادگاکە ڕوونیکردووەتەوە، سزادانەکە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی بەکۆمەڵ، برسییکردن، ئەشکەنجەدان تا مردن، زیندەبەچاڵکردن لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی دەستبەسەرکراوە لەو زیندانەدا

 

هاوکات لە بڕیارەکەدا، دادگا تاوانبارەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە بەڵگەنامەکان ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی دەکرێن بەمەبەستی پێداچوونەوە بۆی، هەروەها بریکارەکانیشی ماوەی 10 ڕۆژیان لەبەردەمدایە بۆ تانەدان لەو بڕیارە.

 

 

59 جار خوێندراوەتەوە