وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرای کرد کە پاشماوەی چەند مووشەکێکی ئاراستەکراو و بنکەیەکی سەربازیان لە بیابانەکانی پارێزگای نەجەف دۆزیوەتەوە
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، تیمەکانیان لە کاتی گەڕان و پشکنیندا لە بیابانی نەجەف، دەستیان گرتووە بەسەر پاشماوەی چەند مووشەکێکی ئاراستەکراودا. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو شوێنەی پاشماوەکانی تێدا دۆزراوەتەوە، وا دەردەکەوێت کە بنکەیەکی سەربازیی هێزە دوژمنکارەکان بووبێت و بۆ مەبەستی هێرشکاری بەکارهێنرابێت
هەر بەپێی وتەی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی توندی ئەو ناوچەیەیان داوە کە پاشماوەی مووشەک و بنکە سەربازییەکەی تێدا دۆزراوەتەوە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی ورد بۆ ناسنامەی ئەو لایەنانە دەکرێت کە ئەو مووشەکانەیان بەکارهێناوە.
52 جار خوێندراوەتەوە