بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق
نرخی یەک تۆن گەنم لە 850 هەزارەوە بۆ 700 هەزار دینار کەمکراوەتەوە.
هەر بەپێی هەمان بڕیار بەرهەمی گەنمی ئەو جوتیارانەی
زەویەکانیان لەدەرەوەی پلانی کشتوکاڵیە بۆ هەر تۆنێک گەنم سایلۆکان 500 هەزار دینار بە جوتیاران دەدەن، کەئەمەیش
کاریگەری خراپ لەسەر جوتیارانی کورد دروست دەکات بەو پیەی بەشێکی زۆری زەوی جوتیارانی
کوردی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەهۆی کێشەی موڵکداریەوە دەکەونە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵیەوە.
ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق جوتیارانی نیگەرانکردوە
و بریاریشە سبەی لەگۆڕەپانی تەحریری بەغداد جوتیارانی عێراق بۆ دووهەمجار خۆپشاندانی
فراوان ئەنجام بدەن.
629 جار خوێندراوەتەوە