حزبی دیموکرات: بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپێکمان لە نزیک هەولێر

KNN : Kurdish News Network
10:50 - 06/05/2026
کوردستان
+
-

میدیای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپێکیان لە نزیک هەولێر، شەوی رابردووش کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە سوورداش کرابووە ئامانج.

 

 بە گوێرەی هەواڵی میدیای فەرمی حزبی دیموکرات، بەرەبەیانی ئەمرۆ بە دوو درۆن ئێران هێرشی کردووەتە سەر دەوروبەریی بنکەی بنەماڵەکانی حزب لە گردەچاڵ لە نزیک هەولێر.

 

ئەوەس خراوەتەڕوو، لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە 114 مووشەک و درۆن ئاراستەی کەمپ و بنکەکانی حزبی دیموکرات کراون.

 

شەوی رابردووش لە رێگە دوو درۆنەوە هێرشکرابووە سەر کەمپی سوورداشی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.

 

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی لە ماوەی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەرێمی کوردستان رووبەڕووی نزیکەی 50 هێرش بووەتەوە و لە سەرەتای شەڕیشەوە ژمارەی هێرشەکان دەگاتە نزیکەی 700 هێرش.

 

بەهۆی ئەو هێرشانەوە 22 کەس ژیانیان لە دەستداوە و 101 کەسیش برینداربوون.

274 جار خوێندراوەتەوە