لە
دەستپێشخەرییەکی نوێدا ئێران بۆ دانوستان و کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیازی نوێ
دەخاتە بەردەم ئەمریکا و ترەمپیش باس لە ئەگەری رەتکردنەوەی دەکات.
پێگەی ئەکسیۆسی
ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەوە ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامی ئێران لە
پێشنیازەکەیدا مۆڵەتی یەک مانگی دیاریکردووە بۆ ئەو دانوستانانەی ئامانج لێیان
گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ واشنتن. ئامانجی سەرەکی ڕێککەوتنەکەش
کردنەوەی گەرووی هورمز، کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی و ڕاگرتنی یەکجاریی شەڕە
لە ئێران و لوبنان.
لەلایەکی
دیکەوە، بەرپرسانی ئێران مەرجیان داناوە بۆ هەر گفتوگۆیەک لەسەر بەرنامە
ئەتۆمییەکەیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئێرانییەوە
گواستییەوە: "تا نەگەینە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆ لەسەر
داهاتووی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان ناکەین".
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو: هێڵە گشتییەکانی ئەو ڕێککەوتنەی پێگەیشتووە کە
ئێران پێشنیاری کردووە، بەڵام پێی وانییە ئەو پلانە قبوڵکراو بێت. هاوکات هۆشداریش
دەدات لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر تاران.
883 جار خوێندراوەتەوە