ڕووسیا بێلایەن نین و پشتیوانی تاران دەکەین

KNN : Kurdish News Network
11:09 - 08/03/2026
جیهان
+
-

ئەندرێ کێلین، باڵیۆزی رووسیا لە بەریتانیا رایگەیاند ، ڕووسیا لە شەڕی دژی ئێراندا بێلایەن نییە و مۆسکۆ پشتیوانی لە تاران دەکات

 

 

باڵیۆزە رووسییەکە دەڵێت لەگەڵ ئێران دوو دراوسێین و پەیوەندییەکی باشمان هەیە ، بەڵام ئاماژەی بە هیچ هاوکاری و یارمەتیەک نەکرد بۆ ئەو وڵاتە

سەبارەت بە بۆچوونی وڵاتانی رۆژئاوا باڵیۆزەکەی رووسیا دەڵێت وڵاتانی رۆژئاوا لەم شەڕەدا ئێران بە خەتاباری هەموو شتێک دەزانن ، بەڵام باسی ئەوە ناکرێت ئەمریکا و ئیسرائیل دەستپێشخەربوون لە هێرشکردنە سەر  تاران

 

باڵیۆزەکەی ڕووسیا هۆشداری ئەوەشیدا کە باشترین بژاردە ئەوایە هێرشەکان ڕابگیڕێن ، کۆتایی بەشەر بهێنریت .

 

416 جار خوێندراوەتەوە