ورد و درشتی ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 08/03/2026
کوردستان
+
-

هێرشە درۆنییەکان شەوی ڕابردوو ئاسمانی هەرێمی کوردستانیان پڕ کرد

 

 

شەوی ڕابردوو ئاسمانی هەرێمی کوردستان پڕ بوو لە درۆن و مووشەکی ئێران و هێزەکانی سەر بە بەرەی مقاومە و میلیشیا شیعیەکان، و زیانی مرۆیی لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، زۆرترین هێرشەکان لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی تۆمار کراون.

لە پارێزگای هەولێر بە زیاتر لە 9 درۆن هێرش کرایە سەر چەندین شوێنی جیاواز. لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا، لە فرۆکەخانەی هەولێر ئاسایشێک شەهید بوو و سێ کەسی تر بریندار بوون
شەهیدەکە ناوی (وڵات تاهیر)ە و تەمەنی ٣١ ساڵ و خێزاندارە و منداڵێکی هەیە


لە پارێزگای سلێمانییش زۆرترین هێرشی درۆنی خۆکوژ تۆمار کرا. سەرەتای هێرشەکان بۆ سەر گوندی زڕگوێزەڵە بوو، کە بارەگاکانی پێشووی کۆمەڵەی شۆڕشگێری کوردستان بۆردومان کران. لەو هێرشەدا پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێر بە ناوی ئیسماعیل (ئاكۆ) ڕەحیمی خەڵکی شاری سەقز شەهید بوو و دوو کەسی تر بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەم هێرشانە تا بەرەبەیانی درۆنەکان بەردەوام بوون. سێ جار هێرش کرایە سەر  نزیک هۆتێل تایتانیک و زیاتر لە ٦ جاریش هێرش کرایە سەر بارەگاکانی فەرماندەیی، بەڵام زۆربەی درۆنەکان بە تەقەی هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تێکشکێنران.

لە سەر ئەم ڕووداوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە هێرشەکاندا زیانی مرۆیی نەبوو. بەڵام دوای ئەم ڕاگەیاندنەش هێرشێکی تر تۆمار کرا.

 

هەروەها، زۆربەی هێرشەکانی ئەمشەو بە درۆنی خۆکوژ بوون. هەر زوو گروپێکی شیعی نزیک لە بەرەی مقاومە بە ناوی گرپی ( سەرایا ئەولیا دەم )بەرپرسیارێتی هێرشەکانیان گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند کە ئەوان بوون ئەم هێرشانەیان ئەنجام داوە

2552 جار خوێندراوەتەوە