نوێترین پەیامی سەرۆکی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێی

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 08/03/2026
جیهان
+
-

سەرۆکی ئێران پەیامێکی ئاراستەی وڵاتان کرد و هەڕەشەی کرد.

 

لە نوێترین لێدوانیدا، سەرۆکی ئێران، مەسعود پزیشکیان، دەڵێت: هەر وڵاتێک خاکەکەی بەکاربهێنرێت دژی ئێران، ئێمە ناچآرین وەڵامی بدەین و هێرشی دەکەینە سەر ئەو وڵاتە.

 

هەروەها دەڵێت ئەمریکا و ئیسرائێل لە کوشتنی ئەم ژمارە لە منداڵان و کوشتنی زیاتر لە ٥٠ هەزار منداڵ لە غەززە شەرم ناکەن.

 

سەبارەت بە هێزەکانی وڵاتەکەشی دەڵێت: هێزەکانمان لە سەرتاسەری وڵاتە ئامادەن و بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە خاکەکەمان دەکەن. هێرش دەکەینە سەر هەر وڵاتێک ئەگەر لە خاکی ئەو وڵاتەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران.

 

دەڵێت وڵاتەکەمان هەرگیز کڕنوشی بۆ نادادپەروەری و شەڕانگێزی و چەواشەکاری دانەناوە، و بە هەمووی توانای هێزەکانمان بەرگری لە نیشتیمان دەکەین و خەونی دوژمنان دەکەنە کابوس

23 جار خوێندراوەتەوە