پێشبینی کەش و هەوا بۆ 48 کاتژمێر لە هەرێمی کوردستان
بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەش و هەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو کردەوە. پێشبینی دەکرێت باران لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان ببارێت.
یەک شەممە، 8-3-2026:
ئاسمان بە گشتی هەوری و تەواوە.
باران بە شێوەی نمەباران و مامناوەند لە سەرجەم ناوچەکان دەبارێت.
کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت.
لە چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما لە نزم دەبن.
پلەکانی گەرما:
نزمترین پلە: 9°C
بەرزترین پلە: 17°C
دوو شەممە، 9-3-2026:
پلەکانی گەرما بەرزتر دەبن.
ئاسمان بە گشتی نیمچە هەوری و هەندێک کات بۆ پەلە هەور دەگۆڕێت.
ئەگەری نمەباران تەنها لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و بە شێوەی نمەبارانی کەم دەبێت.
2132 جار خوێندراوەتەوە