وەزارەتی دەرەوەی
ئێران دەڵێت بە نیازپاکیی هاتوینەتە ژنێف بۆ دانوستان و دەبوو ئەمەریکییەکانیش لەبری
میدیا بۆچوونەکانیان لە دانوستانەکاندا بخەنەڕوو.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی
دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا دەستپێدەکات و لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی
ئێران ڕایگەیاند: بە نیازپاکیی هاتوینەتە ژنێف بۆ دانوستان و شەوی ڕابردووش تەواوی
نیازەکانیان بۆ لایەنی عوممانی نێوەندگیر خستوەتەڕوو.
وەزارەتەکە وتوشییەتی،
دەبوو ئەمەریکییەکان لەبری ئەوەی لەڕێگەی میدیاوە باسی دانوستانەکان و
بۆچوونەکانیان بکەن، لە دانوستانەکاندا ڕوانگەی خۆیان بخەنەڕوو.
ئەوەش خراوەتە ڕوو کە
لەپێشتردا دانوستانەکان بۆهەی دژایەتییەکانی ئەمەریکاوە ماوەی ساڵێک درێژەیان کێشا
و دواتر تێکچوو، ئێستاش هەڵوێستە دژ بە یەکەکانیان یارمەتیدەر نین بۆ پێشخستنی پرۆسەی دیپلۆماسی و گومانەکان لەسەر مەبەستەکانیان زیاد دەکات...
101 جار خوێندراوەتەوە