کوتلەی سویانای مەسیحی پیرۆزبایی لەرێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

KNN : Kurdish News Network
03:53 - 18/02/2026
کوردستان
+
-

کوتلەی پەرلەمانیی سویانای مەسیحی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بروسکەیەکی فەرمیدا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دانا ئەحمەد مەجیدی وەک ڕێکخەری گشتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان کرد.

کوتلەکە هیوای خواست ئەم گۆڕانکارییە ببێتە وێستگەیەک بۆ بەهێزکردنی کاری سیاسی و پاراستنی مافی پێکهاتەکان، جەختیشی لە گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

بۆ/ بەڕێز ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان

بۆ/ بەڕێزان ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان


م/ بروسکەی پیرۆزبایی

کوتلەی پەرلەمانی سویانای مەسیحی گەرمترین پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاراستەی بەڕێز دانا ئەحمەد مەجید دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها پیرۆزبایی لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم کادیرانی بزووتنەوەکە دەکەین بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنفڕانسەکەتان و هەڵبژاردنی سەرکردایەتییە نوێیەکەتان.


لەکاتێکدا ئەم هەنگاوەتان لێ پیرۆز دەکەین، هیوادارین ببێتە وێستگەیەکی نوێ بۆ بەهێزکردنی کاری سیاسیی بەرپرسانە، چەسپاندنی شەراکەتی نیشتمانی، و پشتگیریکردنی ڕێڕەوی چاکسازی، بە جۆرێک خزمەت بە سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و مافی هەموو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی بپارێزێت.


ئێمە لە کوتلەی پەرلەمانیی سویانا جەخت لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان دەکەینەوە لەسەر بنەمای دەستوور، ڕێزگرتن لە فرەیی، و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو دەوڵەتێکی بەهێز و دادپەروەر کە کەرامەت و یەکسانی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی دەستەبەر بکات.


لەگەڵ هیوای سەرکەوتن بۆتان لە ئەرکەکانی داهاتووتاندا.

کوتلەی سویانای مەسیحی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٨ی شوباتی ٢٠٢٦

83 جار خوێندراوەتەوە