کشانەوەی هەسەدە لە هەندێک
ناوچە بڕیاری هاوبەشی هەسەدە و عەبدوڵڵا ئۆجالان و هەرێمی کوردستان بووە و بە
ئامانجی ڕێگریکردنبووە لەو پلانەی تورکیا و وڵاتانی دیکە هەیانبووە بۆ ناوچەکە.
هەواڵ:KNNC
هاوسەرۆکی کۆن-مەد کەرەم گۆک، ڕایگەیاند:
هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای دوای ئەو ڕێککەوتننامەیەی لە پاریس واژۆکرا، ئەو ڕێککەوتنە
بە ئامانجی دامەزراندنی سیستمێکی نوێبووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەو پڕۆسەیەدا
پلانی جینۆسایدکردنی گەلی کورد دانراوە، گۆک ئاماژەی بەوە کرد کە هەرچەندە ئامانجەکانی
تورکیا، ئیسرائیل، میسر، قەتەر، ئەمریکا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا و فەرەنسا جیاواز
بن بەڵام کۆی پرسەکە لە کۆمەڵکوژردنی کورددا خۆی دەبینییەوە.
گۆک باسی لەوە کرد کە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا کۆمەڵە
پلانێکە کە تەواوی گەلی کورد دەکاتە ئامانج، کە تیایدا هێزە نێودەوڵەتییەکان گڵۆپی
سەوزیان بۆ سوریا هەڵکردوە و دەوڵەتی تورکیش بەشداربووە، کانوونی دووهەمدا دیدار
لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە و نامە گۆڕدراوەتەوە، کشانەوەی هەسەدەش لە
هەندێک ناوچە بە بڕیاری هاوبەشی هەرێمی کوردستان و هەسەدە و عەبدوڵڵا ئۆجالان
بووە.
وتیشی یەکدەنگی و شەقامی کوردی ڕۆڵیان لەسەر
مێزی بڕیاردان هەبووە لەگەڵ ئەوەشدا سیاسەتی نکۆڵیکردن بە گیانی نەتەوەیی کۆتایی
هات، بەڵام مەترسیی لەناوبردن بەردەوامە و دەبێت تێکۆشان بەردەوام بێت.
766 جار خوێندراوەتەوە