فەرماندەیەکی یەپەژە دەڵێت دڵنیایی دراوە لەوەی هێزەکانمان وەک هێزی ژنان دەمێنێتەوە و تێکۆشانیش تا کاتی چەسپاندنی مافەکان لە دەستوردا بەردەوام دەبن، گەلی کورد سەلمانی حزبی ناوێت و تەنها نیشتیمان و نەتەوەی دەوێت.
هەواڵ:KNNC
ڤیان ئادار
ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یهكینهكانى پاراستنى ژن-یەپەژە ڕایگەیاند: ئامانجی
سەرەکیمان لە واژۆكردنى ئەو ڕێککەوتنە ڕاگرتنی شەڕو ڕزگارکردنی کوردبوو لەکۆمەڵکوژییەکان،
چونکە ئەو شەڕە بەسەەماندا سەپێندرا، لهڕاستیدا نەماندەویست ئەم شەڕە ڕووبدات و
زۆریشمان ههوڵدا، هەروەها بینیمان پیلانێکی گەورە لەدژی کورد هەیە، هاوکات یەکێک
لەئامانجەکانی دیكهى واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنەش لهلایهن ئێمهوه، پاراستنی
دەستکەوتەکانی گەلی کوردو شۆڕشی ڕۆژئاواى كوردستان بوو.
وتیشی بەپێی
ڕێککەوتنەکە، سێ لیوا لەهێزەکانی هەسەدە لە جزیرێ پێکدەهێنرێن و لەدەرەوەی
شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە جێگیردەکرێن، هەروەها لیوایەکی تایبەتیش پێکدەهێنرێت بۆ
بەرگریکردن لەکۆبانێ، لەهەمان کاتیشدا هەمان پلان بۆ عەفرینیش باسدەکرێت، ئەم
لیوایانە ئەگەر پێکبهێنرێن، ڕاستهوخۆ سهر بهوهزارهتى بەرگری سوریا دهبن.
لەبارەی
یەپەژەوە ڤیان ئادار وتی، فەلسەفەی یەپەژەو هەسەدە هەمان شتە و ئەگەرچی بەشێکین لە
هەسەدە، بەڵام خواستێکی تایبەتمان هەیە، ئهویش ئهوهیه پێویستە یەپەژە جێگەی
خۆی لەو لیوایانەدا ببینێتەوە کە پێکدەهێنرێت و ناسنامەی مێینەیی خۆمان
بپارێزین، دەوڵەتانی گرەنتیکەرى ڕێكهوتنهكه دەیانەوێت یەپەژە بۆ
هەمیشە بمێنێتەوە.
فەرماندە ڤیان
ئادار لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانێکە زۆرێک لەحزبە کوردییەکان
هەوڵیانداوە کورد کۆبکەنەوە، بەڵام نەیانتوانی، ئەمڕۆ گەلی کورد خۆی بڕیاری
خۆیداوەو بەڕونی ڕایانگەیاند، ئەوان دان بەحزبدا نانێین، ئەوان دان بەگەلی کورددا
دهنێنو بهرگریى لهگهلهكهى خۆیان دهكهن، ئێستاش پێویستە هەمیشە وریا و بە ئاگابن تا کاتی چەسپاندنی مافەکان لە دەستوردا دەبێت تێکۆشان بەردەوام بێت.
262 جار خوێندراوەتەوە