بەفروباران و کڕێوە بەڕێوەیە و
پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و کەشناسێک دەڵێت ڕاگەیاندنی پشوی فەرمی پێویستییە.
هەواڵ:KNNC
کەشناسی هەرێمی
کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچەهەور هەوری تەواو دەبێت و نمە باران دەست پێدەکاتەوە
لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە بەرزەکان و سنوورییەکان.
بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی
گەرما لەنێوان 4پلەی ژێر سفر و 10 پلەی سیلیزییدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش
نزیکەی 8 پلە دادەبەزن و سەرماکەی بەجۆرێک دەبێت کە ساڵانێکە هاوشێوەی نەبووە.
لای خۆشییەوە کەشناس شاڵاو
هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لەمشەوەوە بەفربارین لە ناوچە شاخاویی و بەرز و
سنورییەکان دەستپێدەکات و دواتریش ئەو بەفربارینە دادەبەزێتە ناوچە نزیک شاخەکان
لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و کۆیە، دواتریش دەگۆڕێت بۆ بارانبارین و
کڕێوە.
لەبارەی سەرماوە ئەو
کەشناسە وتی، ئەگەر چی شەپۆلی بەفرو باران لە سبەینێوە بەرەوە کۆتایی دەچێت بەڵام سەرمای
توند درێژەی دەبێت و سێشەممە و چوارشەممە واتا سبەی و دووسبەی سەرمای بەهێز دەبێت
و لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ چەند پلەیەک ژێر سفر دادەبەزێت و لە ناوچەکانی دیکەش
سفر دەبن، واتا تەواوی ناوچەکان پلەکانی گەرما لە ئاستی پلەی بەستن و خوار بەستندا
دەبن و ڕاگەیاندنی پشوی سەرتاسەریی پێویستییە....
873 جار خوێندراوەتەوە