ساڤایا: ئەمەریکا پێداگرە لەسەر دورخستنەوەی عێراق لە ئێران

KNN : Kurdish News Network
10:38 - 19/01/2026
کوردستان
+
-

مارک ساڤایا دوای سەردانەکەی عێراق جارێکی دیکە جەخت سەربەخۆبوونی عێراق و دورکەوتنەوەی لە ئێران دەکاتەوە و دەڵێت ئەمەریکای دۆناڵد ترەمپ سەرەوەریی عێراق بەهێز دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق دوای سەردانییەکەی دوێنێ بۆ عێراق ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی زۆر سەرکەوتووی لەگەڵ تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی و جۆ کێنت، بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئۆفیسی بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی ئەنجامداوە و کۆمەڵێک پرسی گرنگیان تاوتوێ کردووە کە پەیوەستبوون بەو بابەتانەی پێشتر لەبارەی عێراقەوە وتراون.

ساڤایا وتویەتی تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان ڕۆڵی گروپەچەکدارەکانی نزیک لە بە ئێران و تۆڕە پەیوەندیدارەکانیان لەخۆگرتبوو، جەختیش لە پاراستنی ئاساییشی سنورەکان، ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخ و گەندەڵی و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت کراوەتەوە و ڕۆڵی عێراقیش لە ساڵی ڕابردوو بۆ ئەو پرسانە بەرزنرخێندراوە.

مارک ساڤایا لە کۆتاییدا وتویەتی، ئەمەریکای سەرکردایەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، بەتەواوەتی پابەندە بە ڕاوەدونانی سەرپێچیکاران لە هەر شوێنێک بێت، لەگەڵ ئەوەشدا کاردەکەن بۆ سەقامگیریی و ئاساییش و پاراستنی سەروەریی و سەربەخۆبوونی عێراق...

72 جار خوێندراوەتەوە