هەسەدە تۆمەتەکانی
دیمەشق لەبارەی بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی و هەبوونی چەکداری بیانی ڕەتدەکاتەوە و
دیمەشقیش بە بەکارهێنانی هەزاران بەکرێگیراوی بیانی تۆمەتبار دەکات.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی
سووریای دیموکرات هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی دیمەشق بە
مەبەست هەڵمەتێکی زانیاریی هەڵەیان دژ بە هەسەدە دەستپێکردوە، هەسەدە بە فەرمی
بەکارهێنانی هەر جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە پێکدادانەکاندا ڕەتکردەوە و
جەختی کردەوە کە ئەم بانگەشانە تەنها بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتییە.
هەسەدە ئاماژەی
بەوەشکرد دیمەشق درۆز دەکات لەوەی چەکداری بیانی لەلایەن هەسەدە بەکاربێت، سەرجەم
شەڕڤانەکان کوڕ و کچی ناوخۆی سوریان، هێزەکانیان نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی سوریا
دەکاتو هیچ کەسێکی دەرەوەی سنوورەکان یان سەربازی بیانی لە ناو ڕیزەکانیاندا بوونی
نییە، بە پێچەوانەی ئەو زانیارییانەی دیمەشق بڵاویان دەکاتەوە.
لە بەشێکی
دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هەسەدە هێرشی کردە سەر دیمەشق و ڕایگەیاند: بە بەڵگەوە
ئەوەیان بۆ پشتڕاست بووەتەوە کە هەزاران چەکداری بیانی و بەکرێگیراو لەناو
ڕیزەکانی دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا هەن، هەسەدە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو چەکدارانە
لە نەتەوە جیاوازەکانی وەک ئۆزبەکی و چیچانی و چەندین نەتەوەی دیکە پێکهاتوون و لە ئێستادا بۆ بەرژەوەندی
دیمەشق لە ناو خاکی سووریا شەڕ دەکەن...
25 جار خوێندراوەتەوە