ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی
سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداریی دا
لە توندبونەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ناوچەکانی دێر حافیر، مەسکەنە و بەنداوی
تشرین
هەواڵ: KNN
هەسەدە ڕایگەیاندوە کە
هێرشەکان لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە
ئەنجام دەدرێن، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر ئاسایشی مەدەنییەکان و دامەزراوە
خزمەتگوزارییەکان دروست کردوە
بەپێی ڕاگەیندراوەکە لە بەیانی ئەمڕوە هێزەکانی سەر بە دیمەشق زیاتر لە 12 هێرشیان بە درۆنی خۆکوژ، تۆپخانە و هاوەن ئەنجامداوە
بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی (المحشية، شيخ حسن، وقشلة). هاوکات، لە
شارۆچکەی دێر حافیر باڵەخانەی پۆستە و شوێنی گشتی شارۆچکەکە کراونەتە ئامانج
هێزەکانی هەسەدە رایشیدەگەینن
کە توانیویانە هەوڵێکی دزەکردنی گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق لە میحوەری گوندی زوبەیدە تێکبشکێنن. هێرشبەرەکان کە لەژێر پاراستنی درۆن
و چەکی قورسدا بوون، دوای ڕوبەڕوبوونەوەیەکی توند ناچار بە پاشەکشە کراون
هەسەدە هۆشداری دەدا
لەوەی کە هاوشانی گرژییەکانی سەر زەوی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە جۆری بەیرەکتار بۆردومانەکانیان چڕکردوەتەوە. شارۆچکەی
مەسکەنە بۆ چوارەمین جار لەسەرەتای ئەم ئاڵۆزییانەوە و بۆ دوەمجار لەماوەی ئەمڕۆدا
کراوەتە ئامانج. هەروەها خاڵێکی سەربازی لە گوندی ئەلبوعاسی لە دەوروبەری تەبقە بۆردومان کراوە
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا،
هێزەکانی سووریای دیموکرات حکومەتی دیمەشق بە بەرپرسیاری یەکەم و کۆتایی ئەم پەرەسەندنە
سەربازییانە دادەنێت و هۆشداری دەدات کە بەردەوامی ئەم دۆخە ناوچەکە بەرەو شەڕێکی
وێرانکەر دەبات کە تێیدا تەنها مەدەنییەکان و ژێرخانی ئابوری دەبنە قوربانی
236 جار خوێندراوەتەوە