ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ نوێترین ئاماری
قوربانیانی هێرشە چەکدارییەکانی گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا ی بڵاوکردەوە، کە ماوەی سێ ڕۆژە گەڕەکەکانی
شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی کردوەتە ئامانج.
بەپێی
ڕاپۆرتەکە، ژمارەی کوژراو و بریندارانی مەدەنی و سەربازی گەیشتووەتە 137 کەس
هەواڵ: KNN
ڕوانگەکە ئاشکرای کردوە کە لەو ماوەیەدا 43 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 25 یان هاوڵاتی مەدەنین و لەنێویاندا 7 ژن و ٥ منداڵ هەن. قوربانییە مەدەنییەکان بەمشێوەیە
دابەشبوون: 19 کەس
لە گەڕەکی شێخ مەقسود، 4 کەس
لە گەڕەکی مەیدان و 2 کارمەندی
نەخۆشخانەی عوسمان
لە لایەکی ترەوە، 18 سەربازی لایەنە شەڕکەرەکان کوژراون (17 یان لە وەزارەتی
بەرگری و 1 لە هێزەکانی ئاسایش)، جگە لە بونی زانیاری لەسەر شەهیدبوونی 5 ئەندامی تری ئاسایش کە هێشتا ناسنامەکانیان بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
هەروەها ژمارەی برینداران گەیشتووەتە 98 کەس، کە زۆربەیان
ژن و منداڵن
هێرشەکان زیانی گەورەیان بە ژێرخانی ناوچەکە گەیاندوە؛
نەخۆشخانەی خالید فەجر کە تەنیا ناوەندی
فریاگوزاریی ناوچەکە بو، بۆ جاری چوارەم کرایە ئامانج و بەهۆی بڕانی کارەبا و زیانی
زۆرەوە بە تەواوی لەکار کەوتوە. هاوکات نەخۆشخانەی عوسمانیش ڕاستەوخۆ بۆردومان کراوە،
ئەمەش بارودۆخی تەندروستی ناوچەکەی بەرەو قەیرانێکی سەخت بردووە
148 جار خوێندراوەتەوە