بەڕێوەبەرایەتی
هوتوجۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و کەوتنەکاری کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵی لە
ڕێگەیەکی سەرەکی ڕاگەیاند.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بەمەبەستی کەمکردنەوەو ڕێکخستنی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان و
پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ، ژمارەیەک کامێرای چاودێری نوێی
خاڵ بۆ خاڵ
دەکەونە کار.
کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لە سەر ڕێگەکانی
عەربەت – سەیدسادق – پارێزگای هەڵەبجە هەروەها ڕێگەی پێنجوێن لە ڕۆژیپێنج شەممە
ڕێکەوتی 8ی کانونی دووهەم-1 واتە سێ ڕۆژی دیکە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ دەکەونە کار.
بەهەردوو سایدی هاتن و رۆشتن کامێراکان بەشێوەی
خاڵ بۆ خاڵ دیاریکراوەو سەرجەم ئەو سنوورانە لە قەراغی ڕێگەکانیدا هێمای
دیاریکردنی خێراییان بۆ دانراوە، داواکارین لە شۆفێرانی بەڕێز پابەندی خێراییە
دیاریکراوەکان بن تا بەدووربن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو و لەهەمان کاتدا تا
بەدووربن لە هەر سزایەکی هاتووچۆیی.
2106 جار خوێندراوەتەوە