ئاسیاسێڵ
پابەندبوونی تەواوەتی خۆی بە هەموو پابەندبوونە یاسایی و داراییاکانی بەرامبەر بە حکومەتی
عێراق دووپاتدەکاتەوە. لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی 2025ـدا، ئاسیاسێڵ هەموو ئەو پابەندبوونە داراییانەی لە ئەستۆیدایە بەجێیهێناوە
لە چوارچێوەی ڕێکارە بەرکار و پەسەندکراوەکان لەگەڵ لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان،
هەر وەکو ئەوەی لە هەموو ساڵە داراییەکاندا ئەنجامیداوە.
لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای ئاسیاسێڵ
ڕوونی دەکاتەوە کە لە ئێستادا هیچ پابەندبوونێکی دارایی لە ئەستۆی کۆمپانیادا نیە بەرامبەر
بە حکومەتی عێراقی، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندبوونی بەردەوامیدا بە شەفافیەت و دیسپیلینی
دارایی و کارکردن بە گوێرەی ڕێکارە یاسایی و ڕێکخراوەییە کارپێکراوەکان.
ئەم
پابەندبوونە هاوشان و هاوتەریبە لەگەڵ ڕۆڵی ئاسیاسێڵ وەک هاوبەشێکی نیشتمانی بەرپرسیار،
کە بەشداری دەکات لە پشتیوانی کردنی ئابووریی نیشتمانی و بەهێزکردنی گەنجینەی دەوڵەت،
بە جۆرێک مۆدێلێکی ئەرێنی کاری هاوبەشی تەندروست و درێژخایەن لە نێوان هەردوو کەرتی
گشتی و تایبەتدا نیشانبدات.
ئاسیاسێڵ
سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی گەیاندن و ڕاگەیاندن "CMC" دەکات بۆ
هاوکاری پیشەییانەیی و ئەو ڕۆڵی ڕێکخراوەییەی کە
دەیگێڕێت، بە جۆرێک کە بەشدارە لە بەهێزکردنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی ژینگەیەکی
کارکردنی لەباری بەردەوام بۆ کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق.
ئاسیاسێڵ
پابەندبوونی خۆی بە ڕۆڵی خۆیەوە وەک هاوبەشێکی نیشتمانی بەرپرسیار دووپاتدەکاتەوە،
لەگەڵ جێبەجێ کردنی هەموو پابەندییەکانی و بەردەوامیدانی بە وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی
کەرتی پەیوەندییەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
55 جار خوێندراوەتەوە