ئەم چەند ڕۆژە کەش
سەقامگیر دەبێت و ئەمساڵیش ئاستی دابارینی بەفروباران سەرو ئاسایی دەبێت و زستانەکەی مێژوویی یە.
هەواڵ:KNNC
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش 2 بۆ 4 پلەی
سیلیزیی بەرزدەبنەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان بەرزترین
پلەکانی گەرما لەنێوان 5 بۆ 16 پلەی سیلییزییدا دەبن، هاوکات شەوان و
دەمەوبەیانیان لە هەندێک ناوچە بەستن و زوقم بوونی دەبێت.
لای خۆشییەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت لەبارەی وەرزی
دابارینی ئەمساڵەوە بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: تا ئێستا دابارین سەرو ئاستی ئاساییبووە
و بۆ تەواوی وەرزی دابارینیش بەو شێوەیە دەبێت.
کەشناسەکە
وتیشی، پێشبینی بارانبارین بۆ ماوەکانی داهاتووی ئەمساڵ زۆرباشە و لە چلەی زستانیشدا بەفربارین دەگاتە تەواوی ناوچەکانمان، هەروەها تا یەکەمین مانگی بەهار
شەپۆلی زۆرباشی بارانبارین و سەرمای بەهێز هەن، کە دەتوانرێت بوترێت کەشی زستانی
ئەمساڵ مێژویی یە...
2164 جار خوێندراوەتەوە