دوران کاڵکان: تورکیا گەمارۆدراوە و بە ناچاریی دەستی بۆ ئاشتیی بردوە

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 06/01/2026
کوردستان
+
-

دوران کاڵکان دەڵێت دوای 100 ساڵ لە دابەشکردنی کورد ئێستا تورکیا بە ناچاری دەستی بۆ پڕۆسەی چارەسەریی بردوە و هێرشەکانی ئەمجارەی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و گۆڕانکارییە هەژموونییەکانیش بە ترسی تورکیا لە ناوچەکە ناودەبات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

دوران کاڵکان ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان و سەرکردە لە پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە قسەی نوێی لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی کرد و وتی، لەدوای 100 ساڵ لە دابەشکردنی کورد، لە 2025ەوە دۆخێکی نوی هاتوەتە کایەوە کە هەموو شتەکانی گۆڕیوە و جیاوازە لەو هەنگاوانەی پێشتر بۆ ئاشتیی نراون، ئەمجارە هیج گەڕانەوەیەک نییە چونکە تورکیا هەست بە مەترسییەکان دەکات و ناچارە بە ئاشتیی.

 

دوران کاڵکان وتیشی، گۆڕانکارییەکانی 7ی تشرینی یەکەمی 2023 و هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە تەنها لە سنوری کەرتەکەدا نەمایەوە، بەڵکو تەواوی ناوچەکەی گرتەوە و گەیشتە نزکترین سنور لە تورکیا کە ئێرانە و ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران، ئەوەش تورکیای ناچارکرد دەست بۆ چارەسەریی پرسی کورد بەرێت.

 

ئەو سەرکردەیەی پەکەکە وتیشی، پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و قوبرس و یۆنان و باڵادەستییان لە دەریای ناوەڕاست شتێکی هەروا سادە نییە و تورکیا کە کە پێشتر وەبەرهێنانی لە ناوچەکە دەکرد و بەدوای نەوتدا دەگەڕا، ئێستا خەریکە ئیتر دەستی بە دەریای ناوەڕاست ناگات، ئەوەتا فڕۆکە لە ئاسمانی تورکیا و وڵاتانی نزیکی دەخرێنە خوارەوە، ئێرانیش لەو دیو سنورەکانی تورکیاوە لەژێر فشار و گوشاری بەردەوامدایە، با پشتی ڕووداوەکانیش باسنەکرێن و ئاشکرانەکرێن، بەڵام ڕاستییەک هەیە کە دەبێت تورکیا مەترسییەکان بە هەند وەربگرێت و هەمووانیش بزانن مەترسییەکانی سەر کورد و تورک بەردەوامە و ئاشتییش لە بەرژەوەندیی هەموو لایەکدایە...

543 جار خوێندراوەتەوە