نرخی دۆلار ناجێگیرە و بۆ ئەمڕۆش بەشێوەیەکی بەرچاو
نرخەکەی بەرزبوویەوە و لە هەندێک شوێن نزیکە لە 146 هەزار دینار.
هەواڵ:KNNC
ناجێگیری نرخی دۆلار بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش نرخی هەر 100
دۆلارێک بەرامبەربوو بە 144 هەزار و 250 دینار.
ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ 100 دۆلار بە 143 هەزار و 750
دیناربووە، واتە لە دوێنێوە 500 دینار نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
لە کۆتا ڕۆژی پاردا پێنج ڕۆژ بەر لە ئێستاشدا هەر 100
دۆلاریک بەرامبەربوو بە 142 هەزار و 900 دینار واتا لە پێنج رۆژدا نزیک بە 200
هەزار نرخەکەی لە بازاڕی دراو گۆڕانکاریی بەسەرداهاتووە جیا لەوەی کە لە دەرەوەی
بازاڕەکە نرخەکەی نزیک بە 145 هەزار دینارە.
جیاواز لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە بەغداد دیناری
عێراقیی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 145 هەزار 750 دینار...
7840 جار خوێندراوەتەوە