هەسەدە: هێزەکانی حکومەت ناوچەکانمان بۆردومان دەکەن و ئێمەش بەرگریی دەکەین

KNN : Kurdish News Network
09:07 - 06/01/2026
کوردستان
+
-

 

هەسەدە دەڵێت هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ناوچە ئاوەدانییەکان بۆردومان دەکەن و شەڕڤانانیش بە هەموو توانایانەوە بەرگریی لە خاک و خەڵکی ناوچەکە دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

دوای هێرشەکانی دوێنێ شەوی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا و بۆسەر ناوچەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر، هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سەرباری ئەوەی ڕەتیان کردوەتەوە کە هیچ هێرشێکیان بۆسەر سوپا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق ئەنجمنەداوە، کەچی هێزەکانی ئەمشات و حەمزاتی سەر بە حکومەتی دیمەشق، بۆردومانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کردوە.

 

هەسەدە وتوشییەتی، هێزەکانی سەر بە حکومەت لە بۆردومانەکانیاندا ڕاستەوخۆ ماڵی هاووڵاتییان و خەڵکیان کردوەتە ئامانج و دەستیان لە هیچ نەپاراستوە و هەسەدەش مافی خۆیەتی بەرپەرچیان بداتەوە.

 

هەسەدە لە بەیاننەماکەیدا جەختی لە بەرگرییکردن کردوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، شەڕڤانان بە هەموو جۆرێک مافی بەرگرییکردنیان هەیە و خەڵک و خاکی ناوچەکە لە هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەک دەپارێزن کە دەکرێت سەریان و ئەوەی هێزەکانی سەر بە حکومەت دەیکەن بە تەواوەتی پێشێلکاریی و سنوربەزاندنە...

120 جار خوێندراوەتەوە