ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی کارەبای عێراق
کۆمەڵێک هۆکاری ئاشکرا کرد کە بوونەتە هۆی
کەمبوونەوەی پێدانی کارەبا لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە.
ئەحمەد موسا عەبادی، وتەبێژی وەزارەتەکە
بە ڕۆژنامە فەرمیەکەی ڕاگەیاندووە، کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی دابینکردنی غاز دەگەڕێتەوە
بۆ چەند هۆکارێک، دیارترینیان کاریگەریی بارودۆخی کەشوهەوا لەسەر تۆڕەکان و وێستگەکانی
کارەبایە، ئەمە جگە لە وەستانی پێدانی غازی ئێران.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت هەڵمەتێکی بەرفراوانی
دەستپێکردووە بۆ چاککردنەوەی ئەو هێڵانەی فیدەر کە بەهۆی باران و هەڵاوسانی کەشوهەوا
زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها ستافی تەکنیکی ڕاسپاردووە بەبێ دواکەوتن چاککردنەوەکان
تەواوبکەن.
عەبادی ڕوونیشیکردەوە، وەزارەت هەوڵدەدات بە غازی
ناوخۆیی قەرەبووی کەمییەکە بکاتەوە، بەڵام توانای ئێستای تەواوی خواستەکە ناگرێتەوە،
ئەمەش سەقامگیری کاتژمێرەکانی دابینکردن لە بەغدا و پارێزگاکان سنووردار دەکات.
97 جار خوێندراوەتەوە