نرخی زێڕ بەردەوامە لە
بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش یەکێک لە عەیارەکانی نزیکە لە یەک ملیۆن و 50 هەزار دینار.
هەواڵ:KNNC
نرخی زێڕ بەردەوامە لە
بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش جارێکی دیکە چەند دۆلارێک چوە سەر نرخەکەی و هەر
ئۆنسەیەکی بە 4 هەزار و 420 دۆلارە، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک بە 4 هەزار و 333 دۆلاربوو، واتا هەر ئۆنسەیەکی نزیکەی 90 دۆلار گرانبووە.
لە ئێستادا نرخی عەیارە
جیاوازەکانیش لە هەریمی کوردستان بەرزبوونەتەوە و عەیارە 24 کە بەرزترین نرخی هەیە
هەر مسقاڵێکی نزیک دەبێتەوە لە ملیۆنێک و 50 هەزار دینار.
نرخی تەواوی عەیارەکانی
زێڕ بەمجۆرەی خوارەوەیە:
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە
یەک ملیۆن و 34 هەزار دینار
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری 22
بە 947 هەزار دینار
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21
بە 920 هەزار دینار
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری 18
بە 774 هەزار دینار
دوێنێ نرخەکان بەمجۆرەی
خوارەوەبوون:
- نرخی مسقاڵێک
زێڕی عەیار 24 بە یەک ملیۆن و 10 هەزار دینار
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری 22بە
926 هەزار دینار
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21
بە 875 هەزار دینار
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18
بە 757 هەزار دینار
3278 جار خوێندراوەتەوە